وه‌كوو شێعر وه‌ره بۆ لام
وه‌كوو شێعر وه‌ره بۆ لام
له هه‌ر كاتێكا پێت ده‌كرێ
هه‌ر شوێنێ خۆت ئه‌یزانی!
شێعر ناپرسێ من چۆنم
شێعر ناپرسێ من له كوێم!
كه مه‌یلم بوو ده‌ڵێم وه‌ره
كه پێی خۆش بوو
ده‌ڵێ : وا دێم!
شێعركه دێ؛ وه‌ك باران دێ
له چوار وه‌رزی ژیانم دا،
داده‌بارێ:
دڵۆپ دڵۆپ
خوڕڕه‌م خوڕڕه‌م
یان ڕه‌هێڵه
تۆش وه‌ك شێعر وه‌ره بۆ لام
وه‌كوو شێعریش ،
جێم مه‌هێڵه!
از یک دوست خوب....
+ نوشته شده توسط ئاگرین در یکشنبه بیست و پنجم اسفند 1387 و ساعت
13:6 |

