
کچە کوردێکی ڕەشپۆشم بینی گوڵ بەدەس
گوتم کیژە کورد گوڵت بۆ من
و خۆزگە
ڕەنگی سووریشت لەبەر دەکرد
.
ئەو فرمێسکی بەسەر کوڵمی سووری دا
هاتنە خوار و
وتی 
گوڵم بۆ سەر گۆڕی خۆشەویستەکەم بۆ گۆڕستانا ئەبرد
.
خەجاڵەت بوومەوەو
گوتم :
بمبوورە ئەو کێ بوو...؟ 
وتی ئەو خۆشەویستەی
سەری لە ڕێگەی ئازادیی کورد دا بەخت کرد و
تا هەتایەش منی وەفاداری خۆی و خاکی کورد کرد.

+ نوشته شده توسط ئاگرین در چهارشنبه شانزدهم مرداد 1387 و ساعت
13:1 |

