خۆڵه مێشي
ئه م رؤحه برينداره‌م
ئه مه بارانه که پڕتاو به سه‌ر شه‌و داده باره
يان دڵي مني شاعير؟
ئه‌مه گياني ماندووي شته کانه
له نێوان مه وداي ئه وين و ئاوێندا
به جێ ماوه 
يان ده سته خه مباره کاني من ....؟
بیهوده به ناو روژنامه کانا ئه گه ڕم
هیچ ڕووداوێک روژه دوپات کراوه کاني من
ناهێنێته جۆش
يادي منداڵي يه کانم
يادي ئه‌و ئه‌لف و بێ يه
که ئاوێته‌ي به‌رامه‌ي ژيان بووه
يادي زه‌رده‌خه‌نه‌ي سروشتي تۆ
ئه بێته هۆي دڵه‌ترپه‌ي هه‌گبه‌که‌م
نازانم ، 
نازانم
ئه‌و دڵه بچوکه م
له لاي کام چۆله‌که و ده‌رخت دا ناشتووه
نازانم بيره‌وه‌ريه‌کانم
له سه‌ر کام تاق به‌جێ هێشتووه
با ئه‌لوورێنێ و
چنگ ئه‌خاته ناو
قژي شۆڕه‌بي يه‌کانه وه
له دوور ڕا که سێک
به ناو روژه به‌سه‌ر چووه‌کانه‌وه
به دواي مندا ده‌گه‌ڕێت
له دوور ڕا که سێک
بۆ من
نامه ده نووسێ
له دوور ڕا که سێک خۆي له ناو
رۆچنه‌ي زه‌مه‌ن دا
چاولێ ده‌کات .
کۆڵانه‌خاکي يه‌کاني دوێنێ
ئه ي باخه دره وشاوه‌کاني لێمو
ئه و کيژوڵه‌يه دێنه وه بير،
که له سه‌ر خولکه زوڵاله‌کان دا ئه سوڕايه‌وه ...؟
ئه‌ي هه‌وره خه‌مباره کان ....! 
ئه‌ي ده‌فته ر 40 گه ڵاکان
ئه‌ي نمره بيسته‌کان
من ده‌ناسنه‌وه ...؟
بڕوانن
ئه‌م ژنه تۆزاوييه
ئه‌م داشکاوي باري خه‌مه
ئه‌مه ده‌ستي بێ تاواني منه
که ئاوه‌ها فه‌رامۆش کراوه...؟
وه‌ره‌ن بمبه‌نه‌وه 
بۆ زه‌مه‌ني پرسياره کان
لێم گه‌ڕێن
داخزاني ئاسوده‌يي دا
په‌پوله زۆر ده گمه‌نه زۆر
تيزانه‌کان دڵ ناسکن
کۆتره کان بێده نگن
به رزه حوايله‌کان په‌ک که‌وتوون
من گوڵه باراناويه‌کانم خوش ئه‌وي
وه‌رن بمبه‌ن به‌ره‌و خه ڵوه‌تي دۆزينه وه
ماندووم له دوکه‌ڵ و ئاسن و قوڕقوشم
ماندووم له‌م گوڵانه که ته‌نيا به رواري
گوڵدان ده ناسن 
ماندووم له‌م پيته بێ ده‌نگانه
که ته‌نيا به يارمه‌تي خه‌ياڵ
مانا ده‌گرن
ماندووم له پێنوسه‌کان
وا له کاتي ته‌نيايي دا نادوێن
ئه‌ي کانياوه خاوێنه‌کاني حه‌وت ساڵه‌يي
بهێڵن ده‌نگم به ئاوي ئوستوره بشۆمه‌وه
بهێڵن خۆڵه‌مێشي ئه‌م رۆحه برينداره‌م
به ئێوه بسپێرم . ئاگرين
+ نوشته شده توسط ئاگرین در یکشنبه چهاردهم بهمن 1386 و ساعت
17:48 |